واشنتن: چين له رووسيا مه‌ترسيدارتره
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، له داهاتوودا چين ده‌بێته مه‌ترسييه‌كى زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئاسايشى نيشتمانى ئه‌مه‌ريكا.
مايك پۆمپيۆ، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (Fox News)ى ئه‌مه‌ريكايى گوتى: چين بۆ ئه‌مه‌ريكا ده‌بێته مه‌ترسييه‌كى زۆر گه‌وره.
گوتيشى: مه‌ترسييه‌كانى چين زياترن له‌و مه‌ترسيانه‌ى رووسيا بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ريكاى درووست كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مه‌ريكا ده‌بێت به‌رپه‌رچى رووسيا بداته‌وه، كه به شێوه‌يه‌كى دوژمنكارانه ده‌ستوه‌ردان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ده‌كات.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بڕوانينه داهاتووييه‌كى دوور، ئه‌وا مه‌ترسى گه‌وره بۆ رێچكه‌ى ژيان و گه‌شه‌ى ئابوورى ئه‌مه‌ريكا له چينه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر