ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى توركمانى كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌ره‌ى توركمانى كۆبوويه‌وه.
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى به‌ره‌ى توركمانى له راگه‌يه‌ندراوێكدا، رايگه‌ياند، شاندى به‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراقيان تاوتوێكردووه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، دوێنێ ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و شاندێكى ياوه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌ياندراوه‌كه، ره‌وشى كه‌ركووك يه‌كێك بووه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌ره‌ى توركمانى و ئه‌ردۆغان.
به‌ره‌ى توركمانى له ديارترين ئه‌و لايه‌نانه‌ن له شارى كه‌ركووك دژايه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان ده‌كه‌ن.
دواى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، ميليشياكانى حه‌شدى توركمانى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌رشه‌د ساڵحى هه‌ڵمه‌تێكى چڕوپڕيان بۆ سڕينه‌وه‌ى مۆركى كورديى و كوردستانيبوونى كه‌ركووك له شاره‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئ.ر