عه‌لى باپير و مه‌سجدى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان خسته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
دواى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان هه‌ريه‌ك له ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى عه‌لى باپير و باڵێۆزى كۆمارى ئيسلامى ئێران له به‌غدا ئيره‌ج مه‌سجدى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵ گوتى: "دياره له‌سه‌ر گرنگيدانيان به هه‌رێمى كوردستان و ئاگادار بوون له رووداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامن و دياره هه‌م وه‌ك خه‌مخۆريان بۆ خه‌ڵكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گشتى و به تايبه‌ت و هه‌م وه‌كو به‌ته‌نگه‌وه بوونيان بۆ پاراستنى هێمنى و ئاسايشى سنووره‌كانى خۆيان و دياره به هه‌قى خۆيانى ده‌زانن كه به ته‌نگ ره‌وشى خه‌ڵك و پرسى سياسى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌وه بن و جگه له ئێمه به‌رپرسانى ديكه‌شيان بينيوه و ئه‌مڕۆ ئێمه‌ش به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازيمان لێ‌كردن".
گوتيشى: "باسى په‌يوه‌ندى دوو قۆڵى و مێژوويى و ره‌وشى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيش به گشتى كرا".
له به‌رامبه‌ردا مه‌سجدى باڵيۆزى ئێران له به‌غدا گوتى: "مامۆستا عه‌لى باپير، سوپاسى ده‌كه‌م، ئه‌مڕۆ پێشوازى له من كرد و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى زۆر باشمان هه‌بوو پێكه‌وه و هه‌م له باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى و هه‌رێمى كوردستان و به تايبه‌تيش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى و هه‌روه‌ها له باره‌ى هاوكاريمان له رابردوو و ئێستاش ده‌مانبێت و پرسه ناوچه‌ييه‌كان و بابه‌ته په‌يوه‌نديداره‌كان له‌گه‌ڵ ره‌وشى ئێستا".
گوتيشى: "هه‌موو كات په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌قامگير بووه و دامه‌زراو بووه له‌سه‌ر برايه‌تى و هاوكارى و قوڵبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان بووه و كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆى گرنگه په‌يوه‌ندى به‌تينى له‌گه‌ڵ لايه‌نه ئيسلامييه‌كان هه‌بێت و هه‌ر بۆيه من و مامۆستا عه‌لى باپير باسى باش و به سوودمان هه‌بووه به‌يه‌كه‌وه و هيوادارم به‌رده‌وام بن ئه‌م باسانه و بۆ نه‌ته‌وه‌ى ئازيز و قاره‌مانى كوردستانى عێراق به‌سوود بن".