رێگا‌ی نێوان که‌لار – ده‌ربه‌ندیخان داخرا
K24 - گه‌رمیان:
به هۆی زۆری بارانبارین و هه‌ستانی لافاو، كه‌مێك پێش ئێستا به‌شێك له پردی "قه‌تره" که ده‌كه‌وێته نێوان شاری كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان، داڕووخا.
به هۆی رووخانی به‌شێكی پرده‌كه‌ش، رێگا‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان گیراوه و هاتووچۆی هاووڵاتییانیش په‌كیكه‌وتووه.
کارزان مەجید، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان رایگه‌یاند، بۆ هاتووچۆ، باشتره هاووڵاتییان رێگا‌ی بناری به‌خۆ به‌كاربهێنن و به‌و رێگه‌یه‌كدا هاتووچۆ نه‌كه‌ن.