وه‌زيرى به‌رگرى توركيا: پێويسته ئه‌مه‌ريكا ده‌ست له پشتيوانيكردنى تيرۆريستان هه‌ڵبگرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، خلووسى ئاكار، رايگه‌ياند، توركيا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى له ئه‌مه‌ريكا هه‌يه كۆتايى به هاوكاريكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) بهێنێت، كه درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه)يه و له لايه‌ن توركياوه وه‌ك تيرۆريست له قه‌ڵه‌مده‌درێت.
ئه‌مڕۆ له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مه‌ريكا، جۆزێف دانفۆرد، له كه‌نه‌دا، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا گوتى: توركيا هۆشدارى داوه‌ته ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به دووباره بوونه‌وه‌ى ديمه‌نى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانى له‌گه‌ڵ تيرۆريستان.
گوتيشى: ئێمه ئه‌و وێنه هه‌راسانكارانه‌يان ره‌تده‌كه‌ينه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه زيان به ناوبانگى ئه‌مه‌ريكا ده‌گه‌يه‌نن و چاوه‌ڕوانيمان ئه‌وه‌يه، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ڵێنيان داوه، ئه‌مه‌ريكييه‌كان كۆتايى به‌و جۆره كاركردنه بهێنن و ده‌ست له هاوكاريكردنى يه‌په‌گه هه‌ڵبگرن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى خوانى هاوبه‌شى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و فه‌رمانده‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا بووه‌ته هۆى نيگه‌رانى و هه‌راسانبوونى توركيا.
ئه‌مڕۆ شاندێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ تاوتوێكردنى شه‌ڕى داعش، له گوندى گردحه‌به‌شى خۆرئاواى شارى عامودا كۆبوويه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا هه‌ردوولا ره‌وشى ناوچه سنوورييه‌كان و هێرشه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى توركيا و چۆنێتى رێگرتن له روودانى هه‌ر ئه‌گه‌رێك، كه ببێته هۆى ناسه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێكردووه.
له‌و ميانه‌يه‌دا، سه‌رچاوه‌يه‌ك له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، رايگه‌ياند، هێشتا داعش له رۆژهه‌ڵاتى فورات ماوه و شه‌ڕى هه‌سه‌ده له دژى داعش به‌رده‌وامه.