سوپای پاسداران رادارێکی نوێ دەخاتە کار

"رادارەكە بۆ مووشەكە پێشكەوتووەكانە"

K24 - ھەولێر

سەرەڕای ھۆشداریەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، سوپای پاسداران پەردەی لەسەر جۆرێكی نوێی رادار لادا.

ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویكردەوە، كە ئەو رادارە بۆ مووشەكە پێشكەوتووەكانیانە بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە بتوانرێ ئامانجەكان دەستنیشان بكرێت و بە دروستی بپێكێنرێن.

بە پێی زانیاریەكان ئەو رادارە ناوی 2031 و تایبەتە بە جۆری مووشەكی نوور و ھاوكات دەگوترێ توانایی ھەیە لە سەر دەریا گەڕان بەدوای ئامانجەكان بە دووری 210 كیلۆمەتر بكات و سەرجەم زانیارییەكان بگوازێتەوە.

ھەفتەی رابردووش سوپای پاسداران پەردەی لەسەر جۆرێكی دیكەی مووشەك لادا كە دەگوترێ ئامانجە دەریاییەكان لە وشكانیەوە دەپێكێ و زیاتر لە 700 كیلۆمەتر دەبرێ.