حكومه‌تى هه‌رێم سووتاندنى دارى بۆ برژاندنى ماسى قه‌ده‌غه كرد
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه له‌مه‌ودوا له رێستورانته‌كانی شاری هه‌ولێردا چيديكه دار بۆ برژاندنی ماسی به‌كار ناهێنرێت و لەبری ئەوە رەژوو و غاز به‌كار ده‌هێنن و خاوه‌ن رێستورانته‌كانیش لەبارەی ئەو بڕیاره‌ی حكومه‌ت ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ماسی به دار نه‌برژێنن؛ ئه‌وا تامی ده‌گۆڕێت و خواست له سه‌ری كه‌متر ده‌بێته‌وه.