لەبارەی كەشوھەوا ھۆشداری دەدرێتە شۆفێران

كەشوھەوا ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆ دروست دەكات

K24 - سلێمانی

ھاتووچۆی سلێمانی لەبارەی كەشوھەوا ھۆشداری دەداتە شوفێران رایدەگەیەنێت، تەمێكی زۆر دروست بووە و ئاستی بینین كەمبووەتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه "له ‌رێگه‌ی سه‌ره‌كی (تاسڵوجه‌ به‌ره‌و بازیان ‌و ئه‌ڵلایی)، ته‌مێكی زۆر دروستبووه‌‌و ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هاتووچۆ داوا له‌شۆفێران ده‌كات كه‌ خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌‌و لایتی ته‌م هه‌ڵبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كاره‌سات ‌و رووداوی هاتووچۆ نه‌بن".

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین و بەفر رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە و ئەمڕۆ لە چەندین ناوچە بەھۆی تەم ئاستی بینین كەمبووەتەوە.