بوومەلەرزەیەك ئێرانی ھەژاند
K24 - ھەولێر
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 رێختەر پارێزگاكانی كرمان و شیرازی لە ئێران ھەژاند.
بە گوێرەی زانیارییەكان، چەقی بوومەلەرزەكە شارۆچكەی ھۆجدەكی سەر بە پارێزگای كرمان بووەو ھێڵی پەیوەندی تەلەفۆنی لە پارێزگای كرمان و دەوروبەری پچڕاوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ دوو بوومەلەرزە له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه روویدا، یەكەمیان به گوڕى 5.4 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر و دووەمیان به گوڕى 4.9 پله‌ى رێخته‌ر سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌نديخانى هه‌ژاند.
لە 12/11/2017، بوومەلەرزەیەكی بەھێز بە گوڕی 7.3 چەند وڵاتێكی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ھەژاند، كە ئێران چەقی بوومەلەرزەكەبوو، لە ھەرێمی وكوردستان رۆژھەڵاتی كوردستان زیانی گیانی و مادی لێكەوتەوە، بەتایبەتی لە سنوورى سه‌رپێل زه‌هاو و كرماشانيش هاووڵاتيان كە تا ئێستاش زۆر لە دانشتوانەكەی ئاوارەن و لە ژێر خێمە ژیان بەسەر دەبەن.