ئهندرێس ئینیێستا بڕیارێكی نوێی دا و چارهنووسی خۆی یهكلا كردهوه
به گوێرهی سهرچاوهیهكی راگهیاندنی ئیسپانیا، ئهندرێس ئینیێستا وەرزی ئەمساڵ ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێڵێت و به گرێبهستێكی گرانبهها روودهكاته خولی چینییهوه.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە ناوەراستکاری بلاوگرانا دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا رایگەیاندووە کە چەپلەکانی هاندەرانیش ناتوانێت ئەو لە بریارەکەی پاشگەز بکاتەوە، هەربۆیە چاوەرێ دەکرێت کە ئەم یاریزانە کۆتا وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی و وەرزی داهاتووش یانەکەی جیدێڵێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوكردۆتهوه كه ئینیێستا له دوای كۆتایی هاتنی جامی شای ئیسپانیا كه بڕیاره رۆژی شهممهی داهاتوو بكرێت راستهوخۆ ماڵئاوایی له یانهی بارسێلۆنا دهكات.
ئاندرێس ئینیێستا كاپتنی بارسێلۆنا لە خولی سوپەری چینیەوە ئۆفەرێکی خەیاڵی پێگەشتووە و یەکێک لە یانەکانی ئەم وڵاتە ئامادەیە ساڵانە بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە بداتەوە ئینیێستا لە پێناو ئەوەی بتوانن بگوازنەوە ریزەکانیان.