له په‌رله‌مانى توركيا سزا به‌سه‌ر بايده‌ميردا سه‌پێنرا
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى توركيا له كاردانه‌وه‌يدا به‌رامبه‌ر به لێدوانى ئه‌مڕۆى عوسمان بايده‌مير كه رايگه‌ياندبوو، كوردستان له دڵيدايه، سزاى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى دا.
عوسمان بايده‌مير، په‌رله‌مانتارى پارتى ديموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)، ئه‌مڕۆ له وه‌ڵامى پرسيارى سه‌رۆكى په‌رله‌ماندا كه وتى: به‌ڕێز بايده‌مير كوردستان له كوێيه، عوسمان بايده‌مير وه‌ڵامى دايه‌وه و ده‌ستى خسته سه‌ر دڵى و گوتى: كوردستان له دڵمه.
به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته په‌رله‌مانتارانى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى ئاكه‌په، ده‌نگيان به پرۆژه بڕيارى سزادانى بايده‌مير دا.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، له دوو دانيشتنى گشتى داهاتووى په‌رله‌ماندا، رێگه به به‌شدارى بايده‌مير نادرێت.
هه‌روه‌ها 2/3ى مووچه‌كه‌شى وه‌ك سزايه‌كى دارايى ده‌بڕدرێت.
هه‌ريه‌ك له ئه‌ندامانى هه‌ده‌په و جه‌هه‌په بايكۆتى ئه‌و دانيشتنه‌ى په‌رله‌مانيان كرد، كه تايبه‌ت بوو به ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌پاندنى ئه‌و سزايانه.