كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زێره‌ڤانی ده‌ته‌قێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زێره‌ڤانی، له گوندی ره‌شكینی نزیك گه‌ڕه‌كی 32ی پارك له هه‌ولێر ته‌قییه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، رووداوه‌كه تیرۆریستی نه‌بووه و تا ئێستاش هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
هۆكاره‌كه‌شی گڕگرتنی كۆگاكه‌یه و له ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له ناوچه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.