پێرێز ئاماده‌كاری بۆ گرێبه‌سته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م زستانه ده‌كات
به‌شێكی زۆری میدیاكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بابه‌تی چوونی ئیدین هازارد بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌وروژێنن، هه‌موویان بابه‌تی چوونی ئه‌م یاریزانه بۆ یانه‌ی شایانه به نزیك ده‌زانن و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه چێڵسی به ناچاری ئه‌م یاریزانه به 100 ملیۆن یۆرۆ به ریال مه‌درید ده‌فرۆشێت.
پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی هازارد ئاماده كردووه.
ئیدین هازارد له هاوینی 2020 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش كارئاسانی بۆ به‌رپرسانی ریال مه‌درید ده‌كات پێش ته‌واوبوونی كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی، هازارد له چنگی یانه له‌نده‌نییه‌كه ده‌ریبهێنن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا لێدوانێكی ئیدواردۆ ئێندای رۆژنامه‌نووسی ناسراوی ئیسپانیای بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه هازارد درێسی ریال مه‌درید ده‌پۆشێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه چێڵسی به ناچاری ده‌بێت به 100 ملیۆن یۆرۆ هازارد به ریال مه‌درید بفرۆشێت، چونكه ئه‌گه‌ر تا هاوینی ئه‌م یاریزانه بهێڵێته‌وه، نرخه‌كه‌ی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌به‌زێت.