به‌ ڤيديۆ.. ته‌قينه‌وه‌كه‌ى كه‌ركووك ببينه‌

هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سى ديكه‌ بريندار بوون

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئاكامى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌ شارى كه‌ركووك هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سى ديكه‌ بريندار بوون.

ته‌قينه‌وه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى واستى شاره‌كه‌ روويداوه‌.

له‌ لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 به‌رپرسێكى پۆليس له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌وه‌ رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كه‌ له‌ رێى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو روويداوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ گوتيشى: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ كاتێك مه‌فره‌زه‌كانى پۆليسى بينيوه‌ شڵه‌ژاوه‌ و خۆى كێشاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكدا و ته‌قيوه‌ته‌وه‌.

روونيشيكرده‌وه‌، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌يه‌، ئامانجه‌كه‌يان ناو قه‌ره‌باڵغى خه‌ڵك بووبێت و لێره‌ به‌ هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ ته‌قيوه‌ته‌وه‌.