دەمیرتاش داوایەك لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەکات

باسی دۆخی سووریاش دەكات

K24 - ھەولێر

سەڵاحەدین دەمیرتاش، داوا لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەکات، لەسەر دۆسیەکەی لە دژی حکوومەتی تورکیا بڕیار بدات.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە رۆژنامەی بیرگوینی توركی رایگەیاند، بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە و چاوەڕێن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا 1ی ئەیلوول لە بەرژەوەندی دۆسیەکە و لە دژی حکوومەتی تورکیا بڕیار بدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری دادگای مافەکانی ئەوروپا بۆ دۆسیەکەی ئەو زۆر گرنگە.

لەبارەی دۆخی سووریاش، دەمیرتاش داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد راستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ کوردانی سووریا بکات.

پێشتر دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بە فەرمی داوای لە توركیا كردبوو كە دەمیرتاش ئازاد بكات.

لەوبارەوە فێدریكا مۆگەرینی، بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندبوو: "پێویستە حكوومەتی توركیا بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بە ئازادكردنی دەمیرتاش جێبەجێ بكات و سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت".

له‌ 4/11/2016، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكارتی گەلان (هه‌ده‌په‌) به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە ده‌ستگیركران.

ھ.م