"به‌غدادی ماوه‌و داعش پیلانی هێرش داده‌ڕێژێ"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی به‌سری، سه‌رۆكی شانه‌ی باز، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی و دژه تیرۆری عێراق، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ره‌تیده‌كاته‌وه كه "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش كوژرابێت و هۆشداریی ده‌دات، كه داعش خه‌ریكی پیلانگێڕییه و به‌م نزیكانه له چه‌ند شارێكی جیهاندا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌سری به رۆژنامه‌ی"سه‌بح"ـی فه‌رمیی عیراقی گوتووه "هێشتا ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش ماوه‌و له سووریا خۆی حه‌شارداوه و له ده‌ره‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌دایه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "به گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان كه به‌هۆی شانه‌كه‌مانه‌وه، چاودێریی و زانیاریی ورد كۆكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له هه‌موو كه‌س په‌یوه‌نددارترین به‌و كه‌یسه‌وه‌و زیاتر كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌راوورد به هه‌واڵگریی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی، چاودێری هه‌موو جوڵه‌كانی به‌غدادی و سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ین، بۆیه شانه‌ی باز هه‌موو هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به كووشتنی به‌غدادی كه له‌م دواییانه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و به بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده‌ی ناو ده‌به‌ین".
به‌سری هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی"داعش سه‌رقاڵی پیلاندانان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نزیكانه‌دا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له چه‌ند شاریكی جیهان ئه‌نجام بدات".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌سری، داعش شانه نووستووه‌كانی له سووریاوه‌و به رێگه‌ی توركیاوه، ناردووه‌ته وڵاتانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن بڵاوبكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش سوود له‌و پارانه وه‌رده‌گرن كه توندڕه‌وه ئایینییه‌كان و بازرگانه‌كان به‌هۆی بوونی ئامانجی سیاسی و ئابووری وه‌ك پاڵپشتیی داویانه‌ته رێكخراوی داعش".