ديكتاتۆره گه‌نجه‌كه داوای ئاشته‌وایی له دراوسێكه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی ته‌واوی له‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆریای باشوور پێگه‌یشتووه، له دراوسێ باشوورییه‌كه‌ی رازییه و سوپاسگوزاری خۆیشی ده‌ربڕیوه.
كیم جۆنگ ئون، داوای به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وشه و ئاشته‌وایی و گفتوگۆش ده‌كات له‌گه‌ڵ سیئۆل.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور بڵاویكردووه‌ته‌وه، كیم جۆنگ ئون، له‌لایه‌ن خوشكه‌كه‌یه‌وه، كه سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئه‌و وڵاته ده‌كات له سه‌ردانیاندا بۆ سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، هه‌ڵوێستی گۆڕاوه و داوای ئاشته‌وایی نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی كۆریا ده‌كات.
به گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمی، كیم گوتی: "گرنگ به‌رده‌وامى ئه‌و ره‌وشه ئاشته‌وایی و گفتوگۆیه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی به‌هێز و هاوبه‌شی هه‌ردوو كۆریاكه هه‌یه، پێویسته زیاتر به‌ره‌و پێش ببرێ و به‌رده‌وام بێت".
كیم فه‌رمانی كردووه، رێوشوێنی پێویست بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان باشوور و باكووری كۆریا له داهاتوو بگیرێته به‌ر.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌شدا، رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور كراوه‌یه و ئه‌و پرسه‌شیان بۆ پیۆنگ یانگ جێهێشتووه كه چ كاتێك بۆ گفتوگۆ ئاماده ده‌بێت.