به‌ڤیدیۆ.. ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 102 ساڵ خۆی له به‌رزایی 14000 پێ هه‌ڵده‌داته خواره‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی ته‌مه‌ن 102 ساڵی ئوستراڵی به خۆ هه‌ڵدانه خواره‌وه به په‌ڕه‌شوت له به‌رزایی 14000 پێ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا نیشان ده‌درێت، كاتێك ئه‌و ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه به‌ناوی "ئیرین ئۆشیا" خۆی به په‌ڕه‌شوت له به‌رزایی 14000 پێ كه ده‌كاته "4200" مه‌تر هه‌ڵده‌داته خواره‌وه و به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌گاته‌وه سه‌رزه‌وی، بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی خانه‌واده‌كه‌ی، كه له‌سه‌ر زه‌وی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی"، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی "ئیرین ئۆشیا" له چوارچێوه‌ی كه‌مپینێكدا بووه، كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره له‌پێناو یارمه‌تیدانی ئه‌و نه‌خۆشانه راگه‌یاندبوو، كه تووشی نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی ده‌مار بوونه‌ته‌وه و، كه‌مپینه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا و، ته‌نیا له‌و هه‌نگاوه‌یدا توانی 12000 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كۆ بكاته‌وه.
H.B