مالیكی به‌ر تاكه پێڵاو ده‌درێ
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌ی له ره‌وشی خراپی ژیانیان بێزار بوون و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، له شاری به‌غدا ده‌ستیان به دڕناندن و لێكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌و وێنه‌كانی نووری مالیكی و ئه‌یاد عه‌للاوی و عالییه نسه‌یف ده‌شیوێن و به‌شێكیان ده‌ده‌نه به‌ر تاكه پێڵاو.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان كه له زاری شایه‌حاڵه‌كانه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌ی به‌یاع له باشووری به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن، ده‌ست به لێكردنه‌وه‌و دڕاندن و شێواندنی وێنه‌كانی ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه كراوه و به‌ر تاكه پێڵاو دراوه.
شایه‌تحاڵێكی دیكه له مه‌یدانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی به‌غدا بینیوویه‌تی، وێنه و پۆسته‌ره‌كانی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا دڕێنراون و لێكراونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه و كاندیده‌كانی دیكه‌شیان.
ژماره‌یه‌ك چالاكوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی هاووڵاتییه‌كی عێراقییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كاتێك پێڵاوه‌كانی ده‌كێشێت به ده‌م و چاوی عالییه نسه‌یف و نووری مالیكی‌دا و پێیان ده‌ڵێت "گه‌نده‌ڵه‌كان".
ئه‌و دیمه‌نانه سه‌رده‌می رووخاندی رژێمی سه‌ددام حسێن بیری خه‌ڵكی ده‌خه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 9/4/2003 كاتێك په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌ددام حسێن شكێنرا، پیاوێك به تاكه نه‌علێك به‌رببووه وێنه‌یه‌كی سه‌ددام و داخی دڵی خۆی ده‌ڕشت و به سته‌مكار و كافر ناوی ده‌برد.
بڕیاره رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ژیانێكی شایسته‌وه، به‌شیكی زۆری هاووڵاتیان عێراق توڕه‌ن و له ئێستاوه به وێنه و پۆسته‌ری لایه‌نه‌كان و كاندیده‌كاندا ته‌قیوونه‌ته‌وه.