باشووری کوردستان شاندێكی باڵای پارتی بەشداری لە پرسەی نەوشیروان مستەفا ده‌كه‌ن

شاندێكی باڵای پارتی بەشداری لە پرسەی نەوشیروان مستەفا ده‌كه‌ن

K24 – سلێمانى:

شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری لە پرسەی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێكی باڵای پارتی كە پێكھاتبوون لە سیداد بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی و ھەر یەك لە رۆژ نوری شاوەیس، ھۆشیار زێباری و عزەدین بەرواری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەدھەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە، لە  مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی بەشدارییان لە پرسەی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كرد.

دوێنێ گوتەبێژی فەرمی گۆڕان ھەواڵی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاند.

ئەمڕۆش لە رێوەڕەسێمێكدا بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان تەرمی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتە بەخاكسپێردرا.