رۆژنامه‌نووسێكی دەڤەری راپەڕین کۆچی دوایی کرد
رۆژنامه‌نووسێكی دەڤەری ڕاپەڕین بەجەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
سەید محه‌مه‌د سەروچاوەیی رۆژنامەنووس و ئەکتەری شانۆیی لە تەمەنی 50 ساڵی بە جەڵتەی دڵ له شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو یەکێک بوو لە شانۆکارەكانی ساڵانی هەشتا و نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، رۆڵێکی بەرچاوی لەبواری هونەری کۆمیدیا و تراژیدیای لە سنووری راپەڕین هەبووە.
بە وتەی کەس و کارەکەی، پێشتر سەید محه‌مه‌د هیچ کێشەیەکی تەندروستی ئەوتۆی نەبووە و بەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر دووچاری جەڵتەی دڵ بووەته‌وه و گیانی لەدەستداوە.
سەید محەمەد دانیشتووی شاره‌دێی سەروچاوەی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین بوو، وه‌ك په‌یامنێری رۆژنامه‌ی خه‌بات له ناوچه‌كه كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كرد.