به‌غدا به‌نداوى حه‌مرين وشك ده‌كات
K24 – خانه‌قين:
بۆ دابينكردنى پێداويستى ئاوى باشوورى عێراق، حكومه‌تى به‌غدا فشارى زياترى خستووه‌ته سه‌ر به‌نداوى حه‌مرينى سه‌ر رووبار‌ى ئه‌ڵوه‌ن و بڕێكى زۆرى ئاوه‌كه‌ى به‌رداوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسى وشكبوونى به‌نداوه‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به راى شاره‌زايانى بوارى به‌نداوه‌كان، پێشبینی دەكرێت له دوو مانگی دھاتوودا ئاوی به‌نداوى حه‌مرین وشك بێت.
سايته عێراقييه‌كان بڵاويان كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله، حكومه‌تی به‌غدا ئاستی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی حه‌مرینی زۆر زیاد كردووه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه به‌رده‌وامبێت له دوو مانگی داهاتوودا به‌نداوه‌كه وشك ده‌بێت.
له‌و باره‌يه‌وه، به‌رپرسانی پارێزگای دیاله داوایان له حكومه‌تی عێراق كردووه، ئاستی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه كه‌م بكاته‌وه
له سه‌ره‌تاى هاوينى ئه‌مساڵه‌وه، به هۆى سياسه‌تى توركيا له بوارى ئاودا ئه‌نقه‌ره بڕێكى زۆرى ئاوى رووباره‌كانى ديجله و فوراتى گلداوه‌ته‌وه بۆ پڕكردنى به‌نداوه‌كانى و به‌و كاره‌شى هه‌ردوو وڵاتى عێراق و سوورياى رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى مرۆيى و ژينگه‌يى و ئابوورى كردووه‌ته‌وه.
به‌نداوى حه‌مرين، ده‌كه‌وێته سه‌ر رووبار‌ى ئه‌ڵوه‌ن له سنوورى پارێزگاى دياله.
به‌نداوه‌كه له حوزه‌يرانى 1981 كراوه‌ته‌وه و له توانايدا هه‌يه چاره‌كه مليۆنێك هێكتار زه‌وى كشتووكاڵى عێراق ئاودێر ده‌كات و هاوكات 50 ميگاوات كاره‌با دابين ده‌كات.
حه‌وزى به‌نداوه‌كه له توانايدا هه‌يه 2.6 مليار مه‌تر سێجا ئاو گلبداته‌وه و رووبه‌رى حه‌وزه‌كه‌ى بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو (340 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌يه) و پێنج ده‌رچه‌ى هه‌يه و له چركه‌يه‌كدا تواناى ده‌ردانى 6800 مه‌ترسێجا ئاوى هه‌يه.
ئ.ر