یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاری عێراقی به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاری عێراقی له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كه نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای دیاله‌ی ده‌كرد، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی.
غه‌یدا سه‌عید كه‌مبه‌ش، وه‌ك یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاری عێراقی له ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بوو له بواری زانسته سیاسییه‌كان و له ساڵی 2010ـه‌وه نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای دیاله‌ی ده‌كرد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتریش محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی تووشبوونی 6 په‌رله‌مانتاری به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاندبوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا دێت ئه‌و په‌تایه له عێراق زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و له چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌شدا، حكومه‌تی عێراق چه‌ندین رێكاری گرتووه‌ته‌وه به‌ر، له‌وانه‌ش راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و وه‌ستاندنی ده‌وام له ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
له دوایین ئاماردا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق شه‌وی رابردوو تووشبوونی 2 هه‌زار و 170 كه‌س و مردنی 103 كه‌سی دیكه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه راگه‌یاند، به‌مه‌ش تا ئێستا كۆی ژماره‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان له عێراق گه‌یشته 69 هه‌زار و 612 تووشبوو و 2 هه‌زار و 882 مردوو.
H.B