سوپاى توركيا: له قه‌نديل 35 چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژران
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا، رايگه‌ياند، "له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌كانيان بۆ سه‌ر قه‌نديل، (35) چه‌كدارى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) كوژراوون".
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، (17ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، سوپاى توركيا له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا رايگه‌ياندووه، "رۆژى هه‌ينى رابردوو، (35) چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژراوون".
دوێنێ شه‌ممه، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياندبوو، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستانيان له ناوچه‌ى قه‌نديل بۆردومان كردووه.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى وتبوو، "گومانده‌كرێت سه‌ركرده‌ى په‌كه‌كه له‌و بۆردومانه‌دا به‌ركه‌وتبن".
له سه‌ره‌تاى مانگى ئازار/ مارسى رابردووه‌وه فڕۆكه‌كانى توركيا به چڕى ناوچه‌كانى سنوورى قه‌نديل بۆردومان ده‌كه‌ن.
تا ئێستا په‌كه‌كه هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى ئه‌و بۆردومانانه‌وه رانه‌گه‌ياندووه.
هاوكات سه‌رۆكى توركيا و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته و وه‌زيرى ده‌ره‌وه، به شێوه‌يه‌كى چڕ هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر قه‌نديل ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تى عێراق ده‌سته‌وه‌ستان بێت له ئاست ده‌ركردنى په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر