ئه‌ڵمانیا كاركردنی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی دارایی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی مێزۆپۆتامیا و میر موزیك له شاری نۆیزى ئه‌ڵمانیا و بینایه‌ی هه‌ردوو ناوه‌نده‌كه داخران و هه‌موو ئه‌رشیڤ و دۆكيۆمێنتی ناوه‌نده‌كه‌یان بردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاشكراشیكرد، پۆلیسی ئەڵمانیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستی بەسەر باڵەخانەی خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی میزۆپۆتامیا و میر موزیک‌دا گرت و کاری ئەو دوو دامەزراوەیەشی قەدەغە كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هۆرس سێهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیاش رایگەیاند, دواى ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌و دوو باڵه‌خانه‌یه كرا، ده‌ركه‌وت كه ئەو دوو دامەزراوەیە کار بۆ رێکخستنەکانی پەکەکە دەکەن و گوتیشی: "لەمەودوا کارکردنیان لە ئەڵمانیا قەدەغە دەبێت".
H.B