مه‌سرور بارزانى: شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر رووى خيانه‌تكارانى به‌ديار خست
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره‌ترين خيانه‌ت بوو.
له پۆستێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانى نووسيويه‌تى: پیلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو له مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه كرا، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا رووی راسته‌قینه‌ی خیانه‌تكارانی به‌دیارخست و خاكفرۆشانی له نیشتمانپه‌روه‌ران جیاكرده‌وه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان و ئاشتیخوازان راستییه‌كان له‌بیر نه‌كه‌ن و چیتر رێگه نه‌ده‌ن بۆ پۆست و پایه یاری به ژیان و چاره‌نووسیان بكرێت.