"وڵاتێكی دراوسێ گوشاری خستووه‌ته سه‌ر به‌غدا تا به‌بێ كورد بوودجه تێپه‌ڕێنرێت"
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "له لایه‌نێكی هه‌رێمییه‌وه گوشار خراوه‌ته سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ كورد بوودجه‌ی عێراق تێپه‌ڕێنرێت".
رێزان شێخ دلێر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌وه‌ی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان روویداوه ته‌نها تێپه‌ڕاندنی یاسایه‌ك نه‌بووه، چونكه ده‌كرێت به زۆرینه یان به ته‌وافوق یاسای هاوشێوه تێپه‌ڕێنرێت. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی روویدا سزادانی پلان بۆ داڕێژراوی گه‌لی كوردستان بووه له‌لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانمانه‌وه‌و واتای ئه‌وه‌یه ئه‌وان ئیتر نایانه‌وێت له عێراق هاوبه‌شیان بین. ئایا چۆن ده‌كرێت له سزادانی به‌كۆمه‌ڵ دژی گه‌لێك بێ ده‌نگ بیت".
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رامبه‌ر به پشتگوێخستنی كورد بینوێنن روونیكردووه‌ته‌وه كه ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتار قسه‌ی خۆمان كردووه و بابه‌ته‌كه له ده‌ست سه‌ركردایه‌تی كورده، پێشبینی ناكرێت هه‌ڵوێستیان به‌ھێز بێت. له‌وانه فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق كه هیچ رۆڵێكی له‌و پرسه‌دا نه‌بوو.
ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر عێراق تا بێ كورد یاساكه تێپه‌ڕێنێ ده‌ڵێت: "به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم، توركه‌كان به‌و ئاراسته‌یه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌غدا تا سزای زیاتری خه‌ڵكی كوردستان بدرێت. چونكه ئه‌وه‌ی روویدا وه‌ك كوده‌تایه‌كی ته‌واوه به‌سه‌ر ده‌ستوور و ره‌تكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوودجه‌ی ساڵی 2018ـی عێراقی تێپه‌ڕاند و هیچ بایه‌خێكی به داواكارییه‌كانی كورد نه‌دا.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدای به پێشێلكردنی پره‌نسیپی ته‌وافوق و هاوبه‌شی ناوبرد.