رانیه‌.. به‌هۆی خواردنی كوارگ 12 كه‌س ژه‌هراویبوون

سه‌ر به‌ دوو خێزانن و گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌

K24 - راپه‌ڕین:

بەهۆی ژەهراوی بوون بە قارچك (کوارگ)، ژمارەیەک هاووڵاتی باری تەندرووستییان تێکدەچێت و دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی گشتی رانیە.

تەها محمد گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی راپەڕین، بە کوردستان 24ی راگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی ژەهراویبوون بە قارچک 12 کەسە و لە سنووری ناحیەی بێتواتەن و سەر بە دوو خێزانن کە ئامۆزان.

گوتیشی: "لەنەخۆشخانەی رانیە چارەسەری سەرەتاییان بۆ دەکرێ و لەژێر چاودێری دەهێڵرێنەوە".

فەرمان ئەحمەد، بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی رانیە بە کوردستان 24ی راگەیاند، نەخۆشەکان لەهەموو تەمەنەکانیان تێدایە و ژمارەیەکیان ژن و منداڵن.

ئ. م