ئه‌و پیاوه‌ی هه‌رگیز ون نابێت، ون بوو
K24 - هه‌ولێر:
بێندێكت ئالێن، 57 ساڵ، یه‌كێكه له دۆزه‌ره‌وه به‌ناوبانگه‌كانی كه‌ناڵی بی بی سی و تا ئێستا نزیكه‌ی 6 زنجیره‌ی دۆكیومێنتاری له كه‌ناڵه‌كه په‌خشكراوه، له گه‌شتێكیدا بۆ دارستانه‌كانی پاپواگینیا، دووچاری كێشه ده‌بێت.
ئه‌و پیاوه كه به‌وه ناسراوه هه‌رگیز ون نابێت، ئه‌مجاره له دارستانه دووره‌ده‌سته‌كانی وڵاتی پاپوا گینیا، ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی، دواجار به هۆی پێوه‌دانی مێشووله‌وه، دووچاری نه‌خۆشی مه‌لاریاش ده‌بێت.
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه ناتوانێت رێگه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، تا له‌لایه‌ن هۆزه‌كانی پاپوا گینیا دۆزرایه‌وه و رزگار كرا.
ئالێن باوكی سێ منداڵه، به‌ر له ده‌ستپێكردنی گشته‌كه‌ی ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ مۆبایلێك، یاخود ئامێرێكی جی پی ئێس له‌گه‌ڵ خۆی ببات, ته‌نها یه‌ك ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی پێبووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ریگه‌ی لێ ون ببێت.
ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هاوسه‌ره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه له یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای لێبوردنی لێكردووه كه به قسه‌ی ئه‌وی نه‌كردووه.
ئالێن ماوه‌ی 3 رۆژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه ژیاوه، دوای ئه‌وه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه ره‌وشی ته‌ندرووستی باش نه‌بووه، دواتر خواردنییان پێداوه و چاودێری ره‌وشی ته‌ندروستییان كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری به شوێن ئالێندا هاتوون.