توركیا باج له‌سه‌ر كاڵای ئه‌مه‌ریكی داده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره به بڕیاری هاوشێوه وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی واشنتۆن ده‌داته‌وه، كه باجی خستۆته سه‌ر مادده ره‌قه‌كان و ئه‌له‌منیۆمی توركی.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئابووری توركی به ئه‌نادۆڵیان راگه‌یاندووه، توركیا بڕیاریداوه باج بخاته سه‌ر ئه‌و كاڵایانه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا هاورده ده‌كرێت، له‌وانه‌ش: "خه‌ڵۆز، كاغه‌ز، گوێز، باوی، تووتن، برنج، ئۆتۆمۆبیل، ئامێر و كه‌لوپه‌لی پیشه‌سازی، مادده‌ی جوانكاری و به‌رهه‌مه پترۆكیمیاوییه‌كان".
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، به‌های هاورده‌كاری توركیا بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ریكیانه ساڵانه ده‌گاته 1 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار و ئه‌و باجه‌ش كه ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه داده‌نێت، ده‌گاته 266 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.
سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ئابووری توركیا دووپاتیانكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی توركیا له هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر كاڵای توركی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا، په‌نای بۆ ئه‌و بڕیاره بردووه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، دۆناڵد تره‌مپ ئیمزای له‌سه‌ر ره‌شنووسی زیادكردنی باج له‌سه‌ر هاورده‌ی كاڵای توركیا كرد، كه به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ره‌شنووسه، 25% باج ده‌خرێته سه‌ر مادده ره‌قه‌كان و 10% ده‌خرێته سه‌ر ئه‌له‌منیۆمی توركی.
H.B