گەرما دێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی وپێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكان، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و لە سلێمانی و دھۆك 41 لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 43 و سلێمانی 41 و دھۆك 42 و كەركووكیش 44 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی