وه‌زاره‌تی ناوخۆ: حكومه‌ت ئاگاداری راده‌ستكردنه‌وه‌ی 176 تۆمه‌تباری تیرۆریست له سلێمانییه‌وه بۆ كه‌ركووك نییه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ره‌تیكرده‌وه، ئاگاداری راده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه بێت، كه تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركرابوون و راده‌ستی كه‌ركووك كراونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه له‌كاتی گرتن و نه له كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ئاگاداری بابه‌ته‌كه نه‌بووه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان رێكار و میكانیزمی خۆی هه‌یه، كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی به یاسا و رێنمایی رێكخراوون و بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تبارانه به‌ده‌ر له‌م میكانیزمانه ئه‌نجامدراوه".