به ڤيديۆ.. تا ئێستا زانيوته كێشانى يه‌ك پاكه‌ت جگه‌ره ئه‌م كاريگه‌رييه‌ى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رێكى يوتيوب به گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى راده‌ى مه‌ترسييه‌كان و كاريگه‌رى جگه‌ره كێشانى له‌سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانى مرۆڤ روونكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌كارهێنه‌ره ناوى كريس نوتابه و له رێى به‌كارهێناى چه‌ند ئامێرێكى ساده‌وه توانيويه‌تى كاريگه‌رى كێشانى يه‌ك پاكه‌ت واته ته‌نيا 20 جگه‌ره له‌سه‌ر سينگ و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانى مرۆڤ پيشان بدات.
دواى كێشانى بيست جگه‌ره، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و لۆكه‌يه‌ى وه‌ك تاقيكردنه‌وه له جێى سييه‌كان به‌كارهێنراوه، ره‌نگى زه‌رد بووه و مادده‌يه‌كى كيميايى كوشنده‌ى لێنيشتووه.
به گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ساڵانه له ئه‌مريكا 480 هه‌زار كه‌س و له به‌ريتانيا 100 هه‌زار كه‌س به هۆى جگه‌ره كێشانه‌وه گيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
توێژينه‌وه زانستييه‌كان ده‌ريانخستووه، دووكه‌ڵى جگه‌ره 4 هه‌زار مادده‌ى كيميايى زيانبه‌خشى تێدايه و 43 مادده‌يان به‌وه ناسراوون كه هۆكارى سه‌ره‌كين بۆ شێرپه‌نجه و 400 مادده‌ى ديكه‌ى ژه‌هراوى تێدايه كه مرۆڤ تووشى جۆره‌ها نه‌خۆشى ده‌كه‌ن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى بوونى نيكۆتين و قه‌تران و يه‌كه‌م ئۆكسيدى كاربۆن و فۆرمالديهايد و ئه‌مۆنيا و سيانيد و هايدرۆجين و زرنيخ.