4 كاتژمێر بوو مردبوو.. دووباره گه‌ڕایه‌وه ژیان
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پزیشك له‌وه دڵنیا ده‌بن كه زیندانێیه‌كی ئه‌و وڵاته به‌ناوی غۆنزالۆ مۆنتۆیای ته‌مه‌ن 21 ساڵ ماوه‌ی 4 كاتژمیره گیانی له‌ده‌ستداوه، 3 پزیشك بڕیاریاندا لاشه‌كه‌ی بۆ ژووری توێكاری بگوازنه‌وه.
كاتێك لاشه‌كه‌ی بۆ پرۆسه‌ی تویكاری ئاماده ده‌كرا، بۆئه‌وه‌ی له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی بكۆڵنه‌وه، لاشه‌ی مۆنتۆیا دووباره گیانی به‌به‌ر هاته‌وه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پزیشكان به‌ر له 4 كاتژمێر له مردنه‌كه‌ی دڵنیا ببوونه‌وه. ئه‌و حاڵه‌ته‌ش پزیشكانی تووشی شۆك كرد.
بۆچوونه‌كانی پزیشكیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌و حاڵه‌ته نامۆیه به‌هۆی كه‌می گه‌یشتنی ئۆكسجین بۆ مێشك روویدابێت، یاخۆد تووشی حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی به‌ناوی "بوورانه‌وه‌ی ره‌قبوون" بووبێت.
ئه‌و زیندانییه ئیسپانییه كه پێشتر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌رعی وه‌رده‌گرت، ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
نه‌خۆشی "بوورانه‌وه‌ی ره‌قبوون" حاڵه‌تێكی ته‌ندروستییه و په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی سه‌رعه‌وه هه‌یه، ئه‌و نه‌خۆشیه وا له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات، توانای كاردانه‌وه‌ی بۆ هیچ كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی نه‌مێنێت و، ده‌كرێت ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیش به‌رده‌وام بێت.