مۆندیال باڵی به‌سه‌ر لوتكه‌ی ناتۆدا كێشا
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر یه‌كه له تێریزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئیدی راما سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی ناتۆ له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا كۆببوونه‌وه، له شاشه‌ی مۆبایله‌وه و به‌سه‌رپێوه ته‌ماشای دوا خوله‌كه‌كانی گێمی دووه‌می یاری نێوان كرواتیا و ئینگلتەرایان کردووه کە لە دووەم یاریی قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٨ـی رووسیا لە یاریگای لوژنیکی لە مۆسکۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە.
ئیدی راما، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به ناوی "دوا خوله‌ك" بڵاوكردووەته‌وه و له ڤیدیۆكه‌دا دیاره كه هه‌موویان ته‌ماشای یارییه‌كه ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی یارییه‌كه‌یشه‌وه ده‌دوێن.
له گرته‌كه‌دا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "ناوبژیوانی یاریه‌كه ناوی جونه‌یت چاكره و بەڕەگەز توركه".
له‌گه‌ڵ کۆتاییهاتنی یاریه‌كه، ئیدی راما سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، ده‌چێته لای تێریزا مه‌ی كه ئه‌گه‌ری چانسی بردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه و دڵی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "یاری مۆندیال دێته وڵاتانی به‌ڵقان".
شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له كاتی زیادكراودا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای برده‌وه‌و گه‌یشته یاریی كۆتایی و بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامه‌كه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا یاری ده‌كات.