به ڤیدیۆ.. ئۆروگوایی به بردنه‌وه‌ی له سعوودیه گه‌یشته قۆناخی داهاتووی مۆندیال
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوایبه گۆڵێكی لویس سوارێز شكستی به سعوودیه هێنا و به فه‌رمی بلیتی قۆناخی 16ـی مۆندیالی بڕی.
لویس سوارێز له خوله‌كی 23ـی گێمی یه‌كه‌م تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئۆروگوای تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش گۆڵی ژماره 52ـی ئه‌م هێرشبه‌ره بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، هه‌ڵبه‌ت سوارێز بووه یه‌كه‌مین یاریزانی ئۆروگوای كه 3 مۆندیالی له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ تۆمار ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه به‌هۆی ئه‌م شكستهیهوه به فه‌رمی ماڵئاواییكردنی له مۆندیالی رووسیا مسۆگه‌ر بوو، هه‌ڵبه‌ت هیچ هیوایه‌كیشی بۆ میسر نه‌هێشته‌وه و هه‌ردووكیان له گه‌یشتن بۆ قۆناخی 16 شكستیان هێنا.