مووشەکێکی دیکە ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا

مووشەكێك ئاراستەی فڕۆكەخانەی بەغدا كرا

K24 - ھەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەكێكی دیكە ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كرا و لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کەوتە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، مووشەکێکی دیکە ئاراستەی ناوچەی سەوز کرا و لە گۆڕەپانی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکان لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کەوتە خوارەوە و نەتەقییەوە، دواتر لەلایەن تیمە ئەندازەییەکانەوە پووچەڵ کرایەوە.

لە لایەكی دیكە شەوی رابردووش، مووشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە خوارەوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.