دوو هاووڵاتی له چیای كۆڕه‌ك رزگار كران
K24 - سۆران:
به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، دوو هاووڵاتی له دیوی خه‌لیفانی چیای كۆڕه‌ك گیریان خواردبوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانییانه‌وه به هه‌شت كاتژمێر و نیو، رزگار كران.
عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران، رایگه‌یاند، دوێنێ شه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 له رووداوه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و راسته‌وخۆ تیمه‌كانیان له به‌رگری شارستانی سۆران و بنكه‌ی به‌رگری شارستانی خه‌لیفان، گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
به گوێره‌ی گوته‌كانی عه‌مید عیماد، شوێنه‌كه "زۆر سه‌خت بووه" و به بچووكترین هه‌ڵه‌ی تیمه‌كانییان ئه‌گه‌ر مردنی لێده‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام توانیویانه به ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر و نیو، ده‌ستیان بگاته هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه و رزگارییان بكه‌ن.
عیماد رێكانی ئاشكراشی كرد، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به‌ناوه‌كانی (عومه‌ر رزگار و موخڵیس حامید حه‌مه‌ده‌مین) له دیوی خه‌لیفانی چیای كۆڕه‌ك گیریان خواردبوو، خه‌ڵكی ناحیه‌ی خه‌لیفان بوون.
راشیگه‌یاند، پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه تا 12ی شه‌وی خایاندووه، له‌كاتێكدا پله‌كانی گه‌رما له چیای كۆڕه‌ك، نزیكه‌ی 5 پله له ژێر سفر بووه له‌و كاته‌دا.
سه‌رچاوه: به‌رگری شارستانی سۆران
ئ. م