مەسەدە: تورکیا چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت

دەیان منداڵ شەهید بوون

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (مەسەدە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە قامشلو بڵاویکردەوە، ھێزەكانی سووریای دیموكرات پابەندی ئاگربەست بووە، لە بەرامبەردا توركیا پێیەوە پابەند نەبووە و لەسەر ھێرشەكانی بەردەوامە.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، توركیا چەكی قەدەغەكراوی لە سەرێ كانی بەكارھێناوە.

مەسەدە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، 235 هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە 22 لەوان منداڵن و 300 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

ئاشکراشیکرد، ئاگر بەست کاتییە و جەنگ بەردەوامە.

ئەگەرچی ئاگربەستێکی پێنج رۆژی لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا لە باکووری سووریا راگەیەندرا، بەڵام شەڕ و پێکدادان هەر بەردەوامە و خاڵەکانی ئاگربەستەکە هەر زوو شکێنران.

H.J