به وێنه.. سوپاى توركيا رێگه نادات ته‌رمى ده‌يان هاووڵاتى عه‌فرين به خاك بسپێردرێن
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندى ميديايى عه‌فرين، بڵاويكرده‌وه، سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى، ته‌رمى ئه‌و هاووڵاتييه كوردانه‌ى رۆژانه ده‌يانكوژن، يان له شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانى سوپاى توركيا گيانيان له‌ده‌ستداوه، له‌سه‌ر رێگه‌كان و له كێڵگه كشتووكاڵييه‌كان داده‌نێن بۆ ترساندنى هاووڵاتيان و رێگه‌ش ناده‌ن هيچ كه‌سێك ئه‌سپه‌رده‌ى خاكيان بكات.
ناوه‌نده‌كه ئاشكرايكردووه، سه‌ره‌ڕاى كۆتايهاتنى شه‌ڕ سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى، رێگه ناده‌ن هيچ كه‌سێك ئه‌و ته‌رمانه ئه‌سپه‌رده‌ى خاك بكات، كه له كێڵگه كشتووكاڵييه‌كان و له‌سه‌ر رێگه‌كان كه‌وتوون.
ناوه‌ندى ميديايى عه‌فرين، ئاشكراشيكردووه، هاووڵاتيان رۆژانه چاويان به‌و ته‌رمانه ده‌كه‌وێت، كه له‌سه‌ر رێگه‌كان كه‌وتوون و به تايبه‌تى له ده‌وروبه‌رى ناحيه‌ى جندرێس و گوندى كفر سه‌فره و گونده‌كانى سنوورى راجۆ و بولبول و سه‌ربازه‌كانى توركيا ناهێڵن خه‌ڵك ته‌رمه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و به خاكيان بسپێرن.
سه‌رچاوه ناوخۆييه‌كان و چالاكانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌وه‌شيان دووپاتكردووه‌ته‌وه، "ده‌يان ته‌رم به ئه‌نقه‌ست له نزيك بازگه‌ى سوپاى توركيا له ده‌ره‌وه‌ى گوندى كيمار كۆكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رۆژانه ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى به‌وێدا تێده‌په‌ڕن بيانبينن و ترس و بيم له سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بيانگرێت".
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، رۆژانه ژماره‌يه‌كى زۆر له‌و هاووڵاتييه ئاوارانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌سه‌ر رێگاكان ئه‌و ته‌رمانه ده‌بينن و به هۆيه‌وه تووشى شڵه‌ژانى ده‌روونى و شۆك بوونه.
به گوێره‌ى رێساكانى جه‌نگ و په‌يمانه‌كانى جنێڤ و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، پێويسته به شێوه‌ى مرۆڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌رمى كوژراوه‌كانى شه‌ڕ بكرێت و رێگه نه‌درێت هيچ جۆره سووكايه‌تييه‌ك به ته‌رمه‌كان بكرێت.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ى بنه‌ما ئاينييه‌كان، پێويسته له شه‌ڕدا به رێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌رمى كوژراوه‌كان بكرێت.
سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى به درووشمى ئاينى و دواى ته‌كفيركردنى شه‌ڕڤانه كورده‌كان، شه‌ڕى عه‌فرينيان ده‌ستپێكرد و دواى 58 رۆژ له به‌رگرى شه‌ڕڤانه‌كان له (19ى ئازار/ مارسى 2018) ناچار بوون له پێناو پاراستنى گيانى مه‌ده‌نييه‌كان عه‌فرين به‌جێبهێڵن.
سوپاى توركيا به به‌شدارى هێزه تايبه‌ته‌كانى، هێزى زه‌مينى، تۆپخانه، كه‌تيبه‌كانى تانك و زرێپۆش، هێزى ئاسمانى، چه‌ندين يه‌كه‌ى تايبه‌ت و به زياتر له 50 هه‌زار سه‌رباز و به هاوپه‌يمانێتى له‌گه‌ڵ زياتر له 35 هه‌زار چه‌كدارى گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به توركيا له (20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018) هێرشى ئاسمانى و زه‌مينيان بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكرد.
سه‌رچاوه: الاتحاد برس
ئ.ر