داعش ته‌له‌عفه‌ر ده‌كاته ویلایه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند "رۆژی چوارشه‌ممه، رێكخراوی داعش قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری كردووه‌ته ویلایه‌تیكی سه‌ربه‌خۆی "خه‌لافه‌ته‌كه‌یان".
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندووه "فه‌رمانده‌كانی داعش له قه‌زاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه كه ته‌له‌عفه‌ر ویلایه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه و هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمانه بجوڵێته‌وه، سزایه‌كی توند ده‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سه‌ركرده‌كانی داعش له ته‌له‌عفه‌ر، ئاماژه‌یان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای پێشوو داوه‌و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كه تاكه پێگه‌ی سه‌ره‌كی داعشه له نه‌ینه‌وا كردووه‌ته ویلایه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌و بریاره‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش پاش ئه‌وه دراوه، كه هێزه‌كانیان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا شكستیان هێنا و له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا (مووسڵ) له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه.