باشووری کوردستان بەشە ناوخۆییەکی قوتابیانی کولێژی بنیات له‌ ئاکرێ گڕ ده‌گرێت

بەشە ناوخۆییەکی قوتابیانی کولێژی بنیات له‌ ئاکرێ گڕ ده‌گرێت

K24 - ئاكرێ:

کاتژمێر شەشى ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگر لە شوقەیێکی بەشە ناوخۆیی کۆلێژی بنیاتى ئاكرێ بەردەبێت و لە ئەنجامدا سێ قوتابی بریندار بوون.

هه‌ر سێ قوتابییه‌ برینداره‌كه‌، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی دهۆك كران و چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه‌، ئێستا رەوشی دووانیان جێگیره‌ و یه‌كێكیشیان رێژەی سووتانه‌كه‌ی ٢٠%.