حكومەت دەست لەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتووی قبووڵ كرد

ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانەكە بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، رەزامەندی لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامی دەربڕی.

لە نووسراوێكدا كە وێنەیەك دەست كوردستان24 كەوتووە و واژووی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی بەسەرەوەیە، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر نامەی دەست لەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامی لە كابینەی ھەشتەمی حكومەت كە بریتین لە محەمەد قادر ھاودیانی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، مەولود مراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، غازی سەعید سلێمان، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری كۆچ و كۆچبەران".

ئەوە لەكاتێكدایە دوای گۆڕان و كۆمەڵ، یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاریدا لە كابینەی ھەشتەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بكێشتەوە و وەزیرەكانیان نامەی دەست لەكاركێشانەوەیان رادەستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كرد.

دەقی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان
دەقی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان