عه‌بادی: په‌نابه‌ره عێراقییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: "حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا له دانووستاندایه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ عێراق".
عه‌بادی به ئاژانسی ئه‌سوشیتد پرێسی ئه‌مریكی گوتووه: "نامانه‌وێت هاووڵاتیانمان له ده‌ست بده‌ین، پاڵپشتی به زۆر هێنانه‌وه‌یان نیم، به‌ڵام پێموایه هه‌موو عێراقییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه زۆر قورسه په‌نابه‌ربن له ئه‌وروپادا".
ساڵی 2015 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "نزیكه‌ی 80 هه‌زار عێراقی به‌ره‌و ئه‌وروپا رۆیشتوون و به رێگای ده‌ریا خۆیان گه‌یاندووه‌ته كیشوه‌ره‌كه، هۆكاره‌كانی رۆیشتنیشیان خراپی دۆخی ئابووری و نه‌مانی سه‌قامگیریی و شه‌ڕی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كانه".
به‌ڵام دوای ئه‌و به‌رواره ژماره‌یه‌ك له عێراقییه‌كان به هاوكاری ریكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی توانییان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
عه‌بادی ده‌ڵێت "ئه‌و لیژنه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراقییه‌كان به‌ڵێنیان پێدام، به‌ڵام له كۆتاییدا لیژنه‌یه‌ك به‌و ناوه بوونی نه‌ما".
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و دانووستانانه‌ی نێوان عێراق و ئه‌وروپا بگاته ئه‌نجام، ئه‌و كات هێنانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره ێراقییه‌كان، ئه‌گه‌ر بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه، كورده‌كانی ئه‌وروپاش بگرێته‌وه.