عێراق له ریزبه‌ندی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهاندایه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2017، عێراق له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهاندایه.
بەگوێرەی پێوەرەكانی ھەڵسەنگاندنی گەندەڵی له جیھان، كه بۆ 180 وڵات ئەنجامدراوە، دەركەوتووە، لە نێو وڵاتە عەرەبییەكاندا، عێراق لە ریزبەندی شەشەمیندا ھاتووە و جارێكی دیكە به یه‌كێك له بەگەندەڵترین ولاتانی جیهان دەستنیشانكراوە.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش عێراق له پله‌ی 12ه‌میندایه و سۆماڵیش گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانه، كه له ریزبه‌ندی 180ه‌میندا هاتووه.
ھەر بەپێی ئەو پێوەرەی ئەنجامدراوە، ئەو وڵاتانەی كەمترین گەندەڵییان ھەیە لەمساڵدا، نیوزلەندایە و دواتریش ھەر یەك لە فینلەندا، نەرویج، سویسرا، سەنگاپورە، سوێد و چەندین وڵاتی جیھانی دیكە هاتوون.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا، ئیمارات له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به پله‌ی 25ه‌مین هاتووه.