به‌ها ئه‌عره‌جی چیتر گوێ به بڕیاره‌كانی سه‌در نادات
K24- هه‌ولێر:
به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی ره‌وتی سه‌در له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی مه‌دا رایگه‌یاند، چیتر ئه‌و گرنگی به بڕیار و فه‌رمانه‌كانی ره‌وتی سه‌در نادات، چونكه له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا ره‌وتی سه‌در هیچ وه‌فایه‌كی بۆ ئه‌و نه‌بووه، بۆیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووشدا دوور له‌و ره‌وته به‌شداری ده‌كات و ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستی له‌و ره‌وته كێشاوه‌ته‌وه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌عره‌جی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه هاوپه‌یمانێتیش له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان درووست بكات، ته‌نیا ئه‌وه‌ی به ره‌وتی ناوبراوه‌وه ده‌مێنێته‌وه، له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی ده‌رناچێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یی پێشووی سه‌درییه‌كان گوتیشی، دووركه‌وتنه‌وه‌ی له لیستی سه‌در مانای وا نییه كه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی دیكه هاوپه‌یمانێتی درووست ناكات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی له سه‌درییه‌كان نزیك ناكاته‌وه.
له خولی پێشووشدا، به‌ها ئه‌عره‌جی به لیستێكی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد و لیسته‌كه‌ی توانی 3 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌حرار كه سه‌ر به ره‌وتی سه‌در بوو، له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق هاوپه‌یمانێتیان پێكهێنا.