له ئه‌نقه‌ره 16 هه‌زار پۆلیس ده‌خرێته ئاماده‌باشییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره پلانی بۆ بڵاوه‌پێكردنی 16 هه‌زار پۆلیس له سنووری ئه‌نقه‌ره داناوه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، كه بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 24ی حوزه‌یران به‌ڕێوه بچن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری ئه‌نقه‌ره به ئاژانسی ئه‌نادۆڵیان راگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی دۆخی ئه‌منی له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان رێوشوێنی توندی ئه‌منی له سه‌رانسه‌ری پایته‌خت گرتۆته به‌ر.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاشكرایانكردووه، 16 هه‌زار پۆلیس بۆ پاراستنی 11 هه‌زار و 292 سندووقی ده‌نگدان له سنووری ئه‌نقه‌ره خراونه‌ته ئاماده‌باشی، له‌ناویاندا پۆلیسی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانیش هه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی چاودیری و هێلیكۆپته‌ر، 40 ئۆتۆمۆبیلی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و 35 زریپۆش پاڵپشتی ئه‌و پۆلیسانه ده‌كه‌ن، كه بڕیاره به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌و شاره بڵاوه‌یان پێ بكرێت.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و نوینه‌رانی توركیا به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌بچن، له‌و پرۆسه‌یه‌دا 6 كاندید ركابه‌ری له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكه‌ن، دیارترینیان: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا، موحه‌ڕه‌م ئینجه، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، میرال ئاكشنه‌ر، كاندیدی ئێی پارتی و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، له‌كاتێكدا 8 لایه‌نی سیاسی ركابه‌ری له‌سه‌ر كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
H.B