مۆسكۆ: به‌شداریمان له دانوستانه‌كانی نێوان كورد و حكوومه‌تی سووریا نه‌كردووه
K24- هه‌ولێر:
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی دووپاتیكرده‌وه، مۆسكۆ هیچ رۆڵێكی به‌شداری و نێوندگیری له دانوستانه‌كانی نێوان كورد و حكوومه‌تی سووریا نه‌بینیوه.
بۆ‌گدانۆڤ له‌و دیداره‌دا كه له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی "ڤاڵدای" له مۆسكۆ ئه‌نجامدرا، گوتی: "به‌دووری نازانم له گفتوگۆكانی پێنجه‌می ئه‌ستانادا، عه‌فرین وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ پێشنیاز بكرێت"، داواشی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن و رێزیش له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگرن.
بۆ‌گدانۆڤ جه‌ختیشی له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌كۆڕبه‌ندی "ڤاڵدای" كرده‌وه، كه مۆسكۆ بوونی هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی بیانی به‌بێ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی فه‌رمی سووریا له‌و وڵاته ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی حكوومه‌تی دیمه‌شق رایانگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عه‌فرین له‌ڕێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه و، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هێزه‌كانی سوپای سووریا بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌یان ده‌چنه ناو عه‌فرین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای توركیا له‌و شاره بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به ڤلادیمێر پوتنی هاوتا رووسییه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ كورد له عه‌فرین رێكبكه‌وێت، به‌توندی سزای ده‌ده‌ن.
بڕیاریشه كۆنگره‌یه‌كی سێقۆڵی له‌سه‌ر ئاستی كه‌سانی یه‌كه‌می هه‌ریه‌ك له ئێران، رووسیا و توركیا له ئیسته‌نبوڵ له‌باره‌ی دۆخی سووریا به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام تائێستا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
H.B