پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له باره‌ی "سه‌ره‌ڕۆیی" شوفێرێك روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، فازڵ حاجی رایگه‌یاند، رووداوی پێداكێشانی ئۆتۆمبێلێك به ده‌رگای حه‌وشه‌دا و به ژێره‌وه‌كردنی منداڵێك، رووداوێكی ئاسایی نییه و پێویسته داواكاری گشتی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه بكات.
دوێنێ گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، شوفێرێك له به‌رده‌رگای ماڵه‌وه‌یان وه‌ستاوه و چاوه‌ڕێیه ده‌رگای گه‌راجی حه‌وشه‌ی بۆ بكرێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی منداڵێكی دێت ده‌رگا بكاته‌وه، ئه‌و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی ده‌كێشێت به ده‌رگاكه‌یاندا و منداڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كات به ژێره‌وه.
له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه، عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمان خاڵی ئه‌و منداڵه‌ی له حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه‌یان ببوو به ژێر ئۆتۆمبێله‌وه، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: "ئەوە رووداوە ماڵی خوشكمە. سوپاس بۆ خودا منداڵەكە سەلامەتە. هەڵەكە لە خودی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه، كاتێك كاره‌باییاتی شه‌كل ده‌بێت و له ناكاو سكریته‌ری به‌نزین كه‌پس ده‌بێت، چونكه سكریته‌ری ئۆتۆمبێلی ئێستا كاره‌باییه و سیم نییه، بۆیه له ناكاو بێ ئاگاداری شوفێر ده‌رده‌په‌ڕێت و له كۆنترۆڵی شوفێر نامێنێ هه‌رچه‌ندی هه‌وڵی ئیستاپ ده‌دات ناگرێت".
له وه‌ڵامی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی خاڵی منداڵه‌كه، فازڵ حاجی نووسیویه‌تی: "ئەم ماوەیە روونکردنەوەی بنەماڵەکان تەنانەت لە بابەتی مردن بە کۆرۆناش بووه‌تە مۆدیل،.. ئەوەی مافی ئەوەی هەیە کە بڕیار بدات ئەوە بە هۆی تێکچوونی پایدەری به‌نزینە، یان نا پشکنینی هونەریە، کە بە فەرمانی دادگا شارەزایان دەیکەن، نەک خاڵی قوربانییەکە".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ناکرێت سەرەڕۆیی سوکان بەدەستێک پاساوی بۆ بدۆزرێتەوە تەنانەت حکومەتیشی پێ تاوانبار بکرێت
چونکە لەم وڵاتە زۆر سەیرە حکومەت لە جیاتی هەمووان تاوانبارە و هەموان لەسەرحەقن تەنها حکومەت نەبێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر نووسیویه‌تی: زۆرباش دیارە کە هۆکارەکەی سەرەڕۆیی وتوڕەییە یان شێوان وقاچ نانە بەپایدەری بەنزین لەجیاتی برێک کە ئەو جۆرە سوکان بەدەستەشمان بەداخەوە ئێستایە کجار زۆرن
و ئێمەی هاتوچۆش بەداخەوە لە دروستکردنی ئەوانە بێ تاوان نین".