باشووری کوردستان سەركردەكانی یەكێتی لەگەڵ توركیا باسی ھەماھەنگی دەكەن

سەركردەكانی یەكێتی لەگەڵ توركیا باسی ھەماھەنگی دەكەن
دیداری سەركونسوڵی توركیا لە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی لە 19 - 20 نیسانی 2017

K24 - ھەولێر

محەمەد ئاکیف ئینام سەرکونسوڵی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو رۆژدا لەگەڵ چەند سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە، لە باسیان لە ھەماھەنگی و قۆناغی دوای ریفراندۆم بۆ گۆڕانكاری لە دەستووری توركیا و پەیوەندییەكانی ھەردوولا كردووە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ، ئەمڕۆ کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە "محەمەد عەکیف ئینام" سەرکونسوڵی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان كردووە.لە دیداری نێوانیاندا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیایان کردووە و جەخت لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کردوەتەوە بە گرنگیانزانی پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانیان بدرێت".

بەگوێرەی نووسینگەی كۆسرەت رەسوڵ: "لە دیدارەکەدا باس لە قۆناغی دوای ریفراندۆمی تورکیا بۆ دەستوور کراو کۆسرەت رەسوڵ، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لەمڕۆ و داھاتووی تورکیادا رۆڵی کورد لەبەرچاوبگیرێ و ماف و ئازادییەکانیان بۆ دابین بکرێت".

لەلایەكی دیكە دوێنێ ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و محەمەد ئاکیف ئینام کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان لە سلێمانی كۆبوونەتەوە، بەگوێرەی میدیاكانی یەكێتی، لەدیداری نێوانیاندا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی و ئابوریی، پەیوەندییەکانی  نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە.

ھەر لەو كۆبوونەوەدا لەبارەی شەڕی تیرۆر و قۆناغی دوای داعش و رێوشوێنەکانی باس لە ھەماھەنگی و بۆبەگژاچونەوەی تیرۆر و رۆڵی لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆکراوە و لەپێناو سەقامگیری ناوچەكە.

لە كۆبوونەوەكەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و سەركونسوڵی توركیا، چەند ئەندامێكی بنەماڵەی تاڵەبانی و ئیبراھیم ئەحمەد ئامادەی كۆبوونەوەكە بوونەوە، وەك ئاشكرا كراوە، ھەر یەك لە ئاراس شێخ جەنگی برازای تاڵەبانی و ھەتاو ئیبراھیم ئەحمەد بەشداریان لە كۆبوونەوەكە كردووە.

9. sidebar1_home_page